ماهیر حەسەن خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە ئێران بەدەستهێنا

لە فێستیڤاڵی فیلمی رەشت لە ئێران، ماهیر حەسەن خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەستهێنا.

ماهیر حەسەن، ئەکتەری دیاری کورد، خەڵاتی باشترین ئەکتەری بۆ فیلمی “ژان” لە وڵاتی ئێران بەدەستهێنا.

ئەو هونەرمەندە خەڵاتەکەی لە سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی رەشت بەدەستهێنا و لە هەمان کاتیشدا فیلمەکە خەڵاتێکی دیکەی وەک باشترین دەنگ بەدەستهێنا.

فیلمی “ژان” لە نووسینی لەیلا باغ پیرایە و لە دەرهێنانی بورهان ئەحمەدی و لەیلا باغ پیرایە، تاوەکو ئێستا چەندین خەڵاتی دیکەی و ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.

ماهیر حەسەن، هونەرمەندێکی دیارە لە بواری هونەر و شانۆدا و بەشداریی زیاتر لە 200 بەرهەمی هونەری لە بوارە جیاوازەکاندا کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: داواكاریی دەرماڵەی خوێندكاران گەیەندرایە لایەنی پەیوەندیدار

پارێزگارى سلێمانى لەبارەی خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆی خوێندكاران په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “پشتیوانی لە داوا ڕەواکانتان دەکەین و پەیام و…
زیاتر ببینە

كۆڵبەرێك كوژرا تەنها مانگێكە هاوسەرگیریی كردووە
تورکیا و ئێران بەردەوامن لەسەر کوشتنی کاسپکارانی کورد لەسەر سنوور

لەماوەی تەنها هەفتەیەکدا پێنج کۆڵبەری کورد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و ئێرانەوە کوژراون و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون.…
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: بەمزووانە ژمارەیەک ناوی دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاودەکەینەوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵداین بە زووترین کات ڕێکارەکانی داەبشکردنی زەوی تەواوبکەین. لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی…
Total
0
Share