ھەموو ئەوانەی ئێستا ڕوودەدەن دەرئەنجامی ویستێكی تاكڕەوییە

شاندی یەكێتی لە ھەردوو كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان نیگەرانی یەكێتییان لە شێوازی ئێستای حوكمڕانی گەیاندە ھەردوولا و جەختیانكردەوە ھەموو ئەوانەی كە ئێستا ڕوو دەدەن دەرئەنجامی ویستێكی تاكڕەوییە كە دەیەوێت ڕۆڵی لایەنەكانی دیكەی كوردستان فەرامۆشبكات كە ئێمە ناتوانین بەردەوامبین لەگەڵ بارودۆخێكی وەھادا.

لە ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێكی یەكێتی لە مەكۆی سەرەكیی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەكە كۆبوونەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە شاندی ھەردوولا تەئكیدیان لەسەر برەودان بە كاری پێكەوەیی لە خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كردووەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە هەمان ڕۆژ شاندەكە لە گوڵەخانە لەگەڵ محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستاندا كۆبوونەوە و ھاوخەباتی و پێكەوەیی لە مێژینەی ھەردوولا دووپاتكرایەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، شاندی یەكێتی لە ھەردوو كۆبوونەوەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان نیگەرانی یەكێتیان لە شێوازی ئێستای حوكمڕانی گەیاندە ھەردوولا و تەئكیدیان لەوەكردەوە ھەموو ئەوانەی كە ئێستا ڕوو دەدەن دەرئەنجامی ویستێكی تاكڕەوییە كە دەیەوێت ڕۆڵی لایەنەكانی دیكەی كوردستان فەرامۆشبكات ڕاشیانگەیاند، كە ئێمە ناتوانین بەردەوامبین لەگەڵ بارودۆخێكی وەھادا.

بابەتی پێشتر

دوو کارمەندی هاتوچۆی تونێلی دەربەندیخان تووشی شێرپەنجە بوون<br>هاتوچۆی سلێمانی: ناتوانرێت بسەلمێنرێت بەهۆی کارەکەیانەوە تووشبوون

بابەتی دواتر

هەرێم كەمال ئاغا: خالید شوانی بۆ وەزارەتی داد و فوئاد حسێن بۆ وەزارەتی دەرەوە كاندیدكراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share