سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پرسی دابەشکردنی مووچە بووەتە چیرۆکی هەزار و یەک شەوە، ئەوەی لەبارەیەوە روودەدات شۆکهێنەرە.
عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێت مامۆستایانی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، پرسی دابەشکردنی مووچە بووەتە چیرۆکی هەزار و یەک شەوە، بووەتە کێشەیەکی گەورە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئەم جارە روودەدات زۆر سەرسوڕهێنەر و شۆکێنەرە، چونکە نە بەغداد قسەدەکات نە هەرێم.
ئاشکراشیکرد، لێرە و لەوێ کەسێک بەناوی بەرپرسی دارایی یان بەرپرسی پێشووی دارایی دێت قسەدەکات، کە لە راستیدا قسەکانی بێسەروبەرن و هیچ سوودێکیان نییە و هیچ ئومێدێک دروستناکات.