پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چوار گەنج بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون كە یەكێكیان ژنە.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، زانیاری ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك كه له‌ماڵێكدا ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكرد و توانرا شوێنی تۆمه‌تباران بدۆزرێته‌وه و سه‌رجه‌میان ڕۆژی 23ی ئەم مانگە ده‌ستگیربكرێن، كە پێكدێن لە چوار تۆمەتبار و یەكێكیان ژنە.
دەشڵێت، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر لەگەڵ كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده‌كاندا.
پۆلیسی سلێمانی ڕونیشیكردوەتەوە، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (چ. غ. ع.) له‌دایكبوی 2000، (م. ا. ا.) له‌دایكبوی 2000، (ا. ف. ع.) له‌دایكبوی 2000 و (ف. ا. ع.) له‌دایكبوی 2004 به بڕیاری دادوه‌ر و به ماده‌ی (14) نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌رەكان به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.