بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و بڕگەیەکی کۆبوونەوەکەش تایبەتە بە دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە، کە پەیوەستە بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
بەرنامەی کاری ئەمڕۆ یەکشەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چوار بڕگە پێکهاتووە؛ گرنگترینیان دەنگدانە بە هەمواری یاسای بودجە کە لە بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکەدایە و پەیوەستە بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
پێشتر سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی شەوی چوارشەممەی رابردووی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان، “هەموو لایەک هاوڕابوون لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەی هەمواری یاسای بودجە”.