ئەو پیاوەی رفێندرابوو بە کوژراوی دۆزرایەوە

ئەو پیاوەی لە کەرکوک رفێندرابوو تەرمەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، لە شاری کەرکوک گواستییەوە، ئەو پیاوەی رفێندرابوو ئەمڕۆ تەرمەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە.

وتیشی، ئەو پیاوە دوێنێ عەسر تەلەفۆنی بۆ ماڵەوەیان کردووە وتوێتی کەسێک دەگەیەنمە گەڕەکی شۆراو، بەڵام لە ئێوارەدا تەلەفۆنەکەی داخراوە و دەنگی نەماوە”.

باسی لەوەشکرد، “ئەمڕۆ تەرمەکەی لەناو خانوویەکی تەواونەکراودا دۆزراوەتەوە”.

ئەو پیاوەی کە کوژراوە ناوی عەلی حەمید-ە تەمەنی نزیکەی 70 ساڵە و شۆفێری تاکسی بووە، منداڵەکانی باس لەوە دەکەن کە دوای ئەوەی تەلەفۆنەکەی داخراوە خزمێکیان لە پێشانگایەکی ئۆتۆمبێلەوە تەلەفۆنی بۆ کردوون وتوێتی ئۆتۆمبێلەکەی باوکتان لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هێندراوە بۆ فرۆشتن، بەڵام کەس لێی نەکڕیون و دواتر ئۆتۆمبێلەکەیان بردووە و هەڵاتوون.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: لە رووداوێکدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: قۆناغی دووەمی ئاگربڕین له‌ دارستانه‌كان جێبەجێدەکرێت

قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “قۆناغی دووەمی ئاگربڕین له‌ دارستانه‌كان جێبەجێدەکرێت”. قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پاراستنی دارستانه‌كان و رێگریکردن لە…
Total
0
Share