بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکرێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆی ئەو دوو لایەنە دەبێت.