قائیمقامی سلێمانی: لەمەودوا لەو شەوانەی کە بای بەهێز هەیە چوونە سەر شاخی گۆیژە قەدەغەیە

قائیمقامی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لەمەودوا بۆ ڕێگریکردنی لە کەوتنەوەی ئاگر، جیا لە ڕێکارەکانی پیشوو، ڕێکاری دیکە دەگرینەبەر.

فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، جیا لە ڕێکارەکانی پێشوو، لەمەودوا زیاتر جەخت لە هەندێک ڕێکاری دیکە دەکەینەوە، بە ئامانجی ئەوەی حاڵەتی دیکەی وەک ئەوەی دوێنێ شەو ڕوویدا، جارێکی دیکە ڕوونەداتەوە.

فازڵ عومەر ئەوەی خستەڕوو، بەکارهێنانی نێرگەلە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە کاتژمێر 11ـی شەوەوە دەبێت هیچ گەشتیار و سەردانیکەرێک لەسەر شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ نەمێنێت، هەروەها لەو شەوانەی کە بای بەهێز هەیە، چوونە سەر شاخی گۆیژە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار كەسی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، چوار كەس بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن دەستگیركراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

هەواڵی پەسەندكردنی سزای چالاكوانانی بادینان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە ڕەتدەكرێتەوە

پارێزەرێكی دۆسیەی ڕۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینان ڕەتیدەكاتەوە، سزادانی پێنج چالاكوانەكە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بڕیاری كۆتایی لەسەر درابێت. بەشدار…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی: حەوت داواكراو بە ماددەی دووی تیرۆر دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حەوت داواكراو بە ماددەی دووی تيرۆر لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیركران. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای…
Total
0
Share