دەزگای لوتکە رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ 12 کۆچبەری عێراقی لە تورکیاوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان دەگەڕێندرێنەوە”.
کوردە یەشار، نوێنەری دەزگای لوتکە لە تورکیا رایگەیاند، “رۆژی چوارشەمە 30ی نیسانی 2025، 12 کۆچبەری عێراقی کە بەڕێگەی نایاسایی ویستویانە لە دەریادا بپەڕنەوە بەرەو وڵاتی یۆنان، دواتر لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنانەوە ویستراوە بەلەمەکەیان نوقمبکرێت”.
دەشڵێت، “دوای ئەوە لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیاوە رزگارکراون و بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 2ی ئایاری 2025 سەرجەمیان بگەڕێندرێنەوە عێراق”.