کەناڵ 8: دوو رۆژنامەنووسمان بێسەروشوێنن

کەناڵ 8 بڵاویکردەوە، لە دوێنێ چوارشەممەوە دوو رۆژنامەنووسیان لە شاری دیمەشقی سوریا پەیوەندییان بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.

کەناڵ 8 لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئێوارەى دوێنێ چوارشەممە 30ـى نیسانى 2025ـەوە، هاوکارانمان، ئەکرەم ساڵح و جودى حاج عەلى رووماڵى گرژى و ئاڵۆزییەکانى دیمەشقیان دەکرد، تاوەکو کاتژمێر 06:00 ى ئێوارە پەیوەندییان بە ناوەندى هەواڵى کەناڵ8ـەوە هەبوو، پاشان پەیوەندییەکەیان پچڕا و لەوکاتەشەوە هیچ زانیارییەکمان لەبارەیانەوە نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکارانمان لە نووسینگەکانی سووریا، بەدرێژایی پێنج مانگى رابردوو بەشێوەیەکى پیشەییانە کارەکانیان ئەنجامداوە و رووماڵى رووداوەکانیان کردووە.

ئاشکراشیکردووە، سەربارى هەوڵەکانى کەناڵ8 لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و رێکخراو و رۆژنامەوانانى سەربەخۆ بۆ ئاشکراکردنى چارەنووسی هاوکارانمان، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
لای خۆیەوە سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان داوای سەلامەتی بۆ ئەو رۆژنامەنووسانە کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share