بافڵ جەلال تاڵەبانی: یارمەتیدەری عەلی زەیدی دەبین سەرکەوتووبێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ڕایگەیاند، یارمەتیدەری عەلی زەیدی دەبین سەرکەوتووبێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز عەلی زەیدی دەکەین بەبۆنەی ڕاسپاردنیان وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق.

دەشڵێت، هیوای باشترین بۆ بەڕێزیان دەخوازین لەم ئەرکە گرنگەدا، یارمەتیدەری دەبین سەرکەوتووبێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا و گشتگیر و هاوکاریی ئەو حکومەتە دەبین تا عێراق لەو قەیرانە ئابوری و ئەمنییانە دەربازبکات کە ڕووبەڕووی بووەتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، پشتیوانی لە حکومەتە نوێیەکە دەکەین و بەردەوامدەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان لە بەرژەوەندیی گەلەکەماندا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: خشتەی مووچە ئامادەیە و چاوەڕێی گەیشتنی پارەکەین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرایدەکات، هەموو ئامادەکارییەکان کۆتاییهاتوون، خشتەی دابەشکردنی مووچە ئامادەیە و چاوەڕێن بەغداد پارەکە بنێرێت.…
Total
0
Share