ئاژانسی هەواڵیی (ئیسنا) بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە ناوچەیەکی پارێزگای ئەسفەهان روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس بوونە قوربانی.
ئاژانسەکە ئاماژە بەوە دەکات، تەقینەوەکە کاتژمێر 10:30ـی بەیانیی ئەمڕۆ، لە کۆگایەکی دروستکردنی درۆن، کە دەکەوێتە ناوچەی میمە لە پارێزگای ئەسفەهان روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
مەنسوور شیشەفوروش، بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە پارێزگای ئەسفەهان بە ئاژانسەکەی راگەیاند، دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە دەستیپێکردووە.
دەشڵێت، رەنگە ژمارەی قوربانییان زیاتر بێت، بەوپێیەی هێشتا تیمەکانی فریاکەوتن، راپۆرتی کۆتاییان لەبارەی زیانە گیانییەکانەوە ئامادەنەکردووە.