ئیسرائیل ڤیدیۆی چۆنیەتی کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێرانی بڵاوکردەوە

کەناڵی 13 ئیسرائیلی ڤیدیۆیەکی لەسەر سیناریۆی کوشتنی موحسین فەخریزادە، زانا ئەتۆمییەکەی ئێران بڵاوکردەوە و بەپێی ڤیدیۆکەبێت بۆچوونی سوپای پاسدارانی ئێران ڕاستە کە ڕایگەیاندبوو “موحسینی فەخریزادە بە چەکی ئەلیکترۆنی کوژراوە”.

بەپێی ئەو پارەچە ڤیدیۆیە بێت کە کەناڵە ئیسرائیلییەکە بڵاویکردووەتەوە، “سەرەتا کەسانێک کە هاوکاری ئیسرائیل بوون هەواڵیان هەبووە کە موحسینی فەخریزادە لەو شوێنەوە تێدەپەڕێت، لەناو ئۆتۆمبیلێکدا چەکەکەیان لە قەراغی ڕێگەکە داناوە و چەکە زیرەکەکە دەموچاوی موحسینی فەخریزادەی ناسیوەتەوە”.

پێشتر سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندبوو بەپێی لێکۆڵینەوەی ئەوان هیچ هێزێکی مرۆیی لە شوێنی کوشتنی زانا ئەتۆمییەکە تۆمار نەکراوە و واتە بە چەکی ئەلیکترۆنی کوژراوە.

موحسینی فەخریزادە کە بە باوکی ئەتۆمی ئێران ناودەبرا ڕۆژی 13 ی تشرینی دووەم، لەناوچەی ئابسەرد لە نزیک تارانی پایتەخت کوژرا، ئێران لەدوای کوشتنی ئەم ڕوداوەی خستە ئەستۆی وڵاتی ئیسرائیل و بە بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیەش پێدەچێت هێندەی دیکە کوشتنی موحسینی فەخریزادە بکەوێتە ئەستۆی ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەكیر پەڕییەوە بۆ ئاشكراكردنی بازرگانیی چەكی تورکیا لەگەڵ بەرەی نوسڕە

مافیا یاخیبووەكەی توركیا، بەردەوامە لە ئاشكراكردنی نهێنییەكانی دەوڵەت و بەرپرسانی وڵاتەكە، ئەمجارە پەڕییەوە بۆ ئاشكراكردنی بازرگانیی چەك لەنێوان…
Total
0
Share