كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، زۆرترین بڕ لە سەیدسادق باریوە.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە ماوەی کاتژمێر 9ـی بەیانیی دوێنێ دووشەممەوە تا کاتژمێر 9ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، زۆرترین بڕی باران لە قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێانی باریوە بە 6 ملیم.
بڕی باران لە ناوچەكانی دیكە بەمجۆرەیە، (سلێمانى 1.2 ملیم، چەمچەماڵ 0.6 ملیم، سەیدسادق 6.0 ملیم، بازیان 1.4 ملیم، بەرزنجە 0.6 ملیم، ماوەت 0.5 ملیم، پێنجوێن 2.3 ملیم، قڕگە 3.5 ملیم، قەرەداغ 3.8 ملیم، سیتەک 3.9 ملیم، یاخسەمەر 0.7 ملیم، چوارتا 5.5 ملیم، دووز 0.4 ملیم، خانەقین 0.6 ملیم).