وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی: ئەو شۆفێرانەی لە کاتی قەرەباڵغیدا لای ڕاست یان چەپی شەقام بەکاردەهێنن سزا دەدرێن

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ناتوانین بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵەغی، بۆ هەموو ئۆتۆمبێلێک پۆلیسێکی هاتوچۆ دابنێین.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئێمە ناتوانین بۆ هەموو ئۆتۆمبێلێک، پۆلیسێکی هاتوچۆ دابنێین، هەروەها مەفرەزەش لە شوێنی قەرەباڵەغ و جەنجاڵدا دادەنێین، هەندێکجاریش ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە کاتی سەرپێچیدا گرفتەکە زیاتر دەکات و ڕێگەکە زیاتر جەنجاڵ دەکات.

دەشڵێت، “ئێمە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، ئامێری PDIمان بەدەستخستووە، کە سەرجەم ئەفسەرەکانمان پێیانە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە کاتی قەرەباڵەغیدا کە دەچنە ڕاست و چەپی شەقامەکانەوە، ژمارەی تابلۆکانیان لە ڕێگەی ئەو ئامێرەوە تۆماردەکرێت و سزا دەدرێن، ڕەنگە تۆی شۆفێر کاتێک بەوێدا تێدەپەڕیت ئەمە نەبینیت، بەڵام دڵنیابە لەوەی هێندەی فریابکەوین سزای ئەو کەسانە دەدەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share