وادەی هەڵبژاردنی پاپای نوێی ڤاتیکان راگەیەندرا

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە کۆبوونەوەکان بۆ هەڵبژاردنی پاپای نوێ، لە کەنیسەی سیستین لە ڤاتیکان دەستپێبکات.

135 کاردیناڵ کە لە وڵاتانی جیاوازی جیهانەوە روو لە ڤاتیکان دەکەن، لە رۆژی حەوتی مانگی داهاتووەوە دەچنە کەنیسەی سیستین و دەرگاکان دادەخەن و دەست بە کارکردن بۆ هەڵبژاردنی پاپای ڤاتیکان دەدەن.

لەناو ئەو کەسانەی خۆیان بۆ پۆستی پاپا کاندید کردووە، رۆژانە بەیانیان دوو جار ئێواران دوو جار دەخرێنە دەنگدانەوە.

لە هەر جارێک دەنگدان بە کاندیدەکان و یەکلانەبوونەوەیان وەرەقەی دەنگدانەکان بە ماددەیەکی کیمیایی دەسووتێنرێن و دوکەڵێکی رەش لە دووکەڵکێشی کەنیسەکە دێتە دەرەوە.

هەرکاتێکیش لە دووکەڵکێشەکەوە رەنگی دووکەڵەکە بۆ سپی گۆڕدرا، مانای رێکەوتن و بوونی پاپایەکی نوێی کاسۆلیکییە لە جیهاندا.

لویس ساکۆ پاتریارکی کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی عێراق یەکێکە لە کاندیدانی شوێنگرتنەوەی پاپا فرانسیسکۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share