هیندستان و پاکستان ئاگربەستیان راگەیاند

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بە نێوەندگیریی ئەمریکا، هیندستان و پاکستان ئاگربەستیان راگەیاند.

دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ شەممە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Truth Social ئاشکرایکرد، “دوای شەوێکی درێژ لە گفتوگۆ و بە نێوەندگیریی ئەمریکا، بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنم کە هیندستان و پاکستان رێککەوتوون لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و راستەوخۆ”.

وتیشی، “پیرۆزبایی لە هەردوو وڵات دەکەم کە ژیرانە بڕیاریاندا، سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم بابەتە”.

تائێستا بەرپرسانی هیندستان و پاکستان، سەبارەت بەم زانیارییانەی ترەمپ هیچ لێدوانێکیان نەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خراپبوونی تەندروستیی باوکیەوە شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانەکەی بۆ ژاپۆن دواخست

وتەبێژی حکومەتی ژاپۆن رایگەیاند، محەمەدی کوڕی سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانەکەی بۆ ژاپۆن بەهۆی خراپبوونی دۆخی تەندروستیی باوکییەوە…
Total
0
Share