وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بڕیاریدا هێنانی کرێکاری بیانی لە پێنج وڵاتەوە قەدەغەبکات.
حەسەن خوام وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە هێنانی کرێکاری بیانی لە وڵاتانی سوریا، ئیندۆنیزیا، پاکستان، بەنگلادش و فلیپین رابگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی یاسا دەبێت 80% ی دەستی کار ناوخۆیی بێت و 20% ی کرێکارانی بیانی بن، بۆیە وەزارەتەکە بەردەوام چاودێریی دەکات و هەوڵ بۆ خستنەسەر کاری هاوڵاتییانی ناوخۆیی دەدات.