چوونە یانەی شەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان قەدەغەکرا

بە بڕیاری عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق چوونە یانەی شەوانە لە ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتەکە قەدەغەکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کارمەندانی سەر بە وەزارەتەکەی کۆبووە و رایگەیاند، “چوونە یانە شەوانەکان بۆ ئەفسەران قەدەغەیە، هەر ئەفسەرێکیش سەرپێچی بکات توندترین سزادەدرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد،” پێویستە رێگریان لێبکرێت بە چوونە ناو دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانەوە بە پۆشاکی سەربازییەوە، دەبێت کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان پێشەنگ بن لە پابەندبوون بە یاساوە”.

ئاشکراشی کرد، “سزای من بۆ ئەو ئەفسەرانەی سەرپێچی دەکەن زۆر زیاتر دەبێت لە هەر کەسێکی ئاسایی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: چاودێریی رووداوەکانی پردێ دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، رایگەیاند، “چاودێریی رووداوەکانی پردێ دەکەین”. ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا کە…
Total
0
Share