ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵی تاوتوێدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجامبدات و یەكێك لە خاڵەكانی بەرنامەی كاریش بریتیە لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسایەكی بەرهەم ساڵح، كە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی براوەتە دەرەوەی وڵات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ خشتەی كارەكانی ئەو دانیشتنەی ئاشكراكرد، كە بڕیارە سبەی ئەنجومەنەكە ئەنجامیبدات.

بەپێی كارنامەكە، دانیشتنەكە سیانزە تەوەر لەخۆدەگرێت، كە شەش تەوەریان دەنگدان و پێنج تەوەریشیان خوێندنەوەی یەكەم یان دووەمە بۆ پێنج پرۆژەیاسا.

یەكێك لەوانە پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵییە، كە پێشتر لەلایەن سەرۆكایەتیی كۆمارەوە پێشكەشكراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، كە لە 18ی کانونی دووەمی ڕابردوو بڵاویکردووەتەوە، عێراق لە پلەی شەشەمی گەندەڵترین وڵاتانی عەرەبیدایە، هەروەها لە پلەی 160ــەمین وڵاتی شەفافدایە لە کۆی 180 وڵاتی جیهان کە ڕیزبەندییان بۆ کراوە.

بەپێی هەندێك لە سەرچاوەكان، ئەو پارەیەی لە ساڵی 2003وە بەشێوەی نایاسایی و بەدزییەوە لە عێراقەوە ڕەوانەی دەرەوە كراوە، بە زیاتر لە 200 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

بەپێی داتا فەرمییەكانی حكومەتی عێراقیش، لە دوای 2003وە تائێستا زیاتر لە شەش هەزار پرۆژەی وەهمی هەبوون و بەهۆیانەوە ئەو پارانە دزەی پێكراوە.

دەقی بەرنامەی كار:

بابەتی پێشتر

تێچووی کڕینی مباپێ بەچی کۆدەکەنەوە؟ چوار یاریزانی ڕیاڵ هێڵی سوورن

بابەتی دواتر

بردنەوەی ئیتاڵیا لە ئینگلتەرا و بەرزکردنەوەی جامی یورۆ 2020

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share