هۆشداری لە زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی کافایین دەدرێت

ملیۆنان هاوڵاتیی لە جیهاندا رۆژانە کوپێک زیاتر لە قاوە یان چا یان خواردنەوە وزەبەخشەکان دەخۆنەوە کە بڕێکی زۆر کافایینیان تێدایە.

کافایین بە یەکێک لەو ماددانە دادەنرێت، کە دەبێتە هۆی چالاکبوونی کۆئەندامی دەمار و وزەی جەستە زیاتر دەکات و هەستکردن بە خەواڵوویی و هیلاکی کەمدەکاتەوە، جگە لەوەش ئاگایی و سەرنج زیاتردەکات.

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی، زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی قاوە و چا و ئەو بەرهەمانەی کافایینیان تێدایە دەبێتە هۆی زیادبوونی خێرایی دڵ، دڵەراوکێ، دروستبوونی کێشە بۆ کۆئەندامی هەرس.

بە وتەی توێژەران، لە رۆژێکدا تا 400 میلیگرام کافایین وەک رێژەی رێگەپێدراو بۆ بەکارهێنان هەژماردەکرێت.

یەکێک لەو مەترسیانەی پزیشکان هۆشداریی لەبارەوە دەدەن، تەواوکەرە خۆراکییەکانی دەوڵەمەند بە کافایینە، کە بەکارهێنانی یەک کەوچکی بچوک لێی یەکسانە بە خواردنەوەی 20 کوپ قاوە، کە بەکارهێنانی مەترسی جددی لەسەر جەستە دروستدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share