ترەمپ: رێککەوتنمان لەگەڵ ئێران نزیکە و پێویست بە بەکارهێنانی بۆمب ناکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەباشی بەڕێوەدەچێت و دەشڵێت، گەیشتن بە رێککەوتن باشترە لە بەکارهێنانی بۆمب.

ترەمپ سەبارەت بە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە ئاستێکی باشدایە و ئەگەری ئەنجامدانی رێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ تاران لەئارادایە.

ئاماژەی بەوەشدا، گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران، بژاردەیەکی باشترە لە بەکارهێنانی بۆمب وەک چارەسەرێکی جێگرەوە و ئێمە دەمانەوێت، کۆتایی بە کێشەی ئێران بهێنین.

ئەمریکا و ئێران تائێستا سێ خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆیان بە نێوەندگیریی عومان ئەنجامداوە و هەردوولایەن، گفتوگۆکان بە “بونیاتنەر” وەسفدەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
Total
0
Share