راگەیەندراوێك لە وەزارەتی كارەباوە

وەزارەتی كارەبا رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەیەكدا دوا قۆناغەكانی پڕۆژەی رووناكیی كارەبای 24 كاتژمێری كە ئێستا لە هەر سێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆك لە قۆناغی جێبەجێكردندایە تاوتوێكرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، وەزیری كارەبا لەگەڵ بەڕێوەبەرەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كۆبووەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی كارەبای كوردستان و دوا قۆناغەكانی پرۆِژەی رووناكی كارەبای 24 كاتژمێری كرا كە لە ئێستادا لە هەر سێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆك لە قۆناغی جێبەجێكردندایە و وەزیری كارەبا بەوردیی گوێبیستی داواكار و پێشنیاز و سەرنجی بەڕێوەبەرەكان بوو بەڵێیدا بەپێی توانا و دەسەڵاتەكان خزمەتی هاوڵاتییان بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق هەڵوێستێكی نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە رادەگەیەنێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەتەوە و جەختی لە خەرجكردنی…
Total
0
Share