کاروان گەزنەیی: یەکێتی هیچ ئەندامێکی لێ زیادنییە

کاروان گەزنەیی رایگەیاند، یەکێتی و خودی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە روونی جەختیانکردووەتەوە هیچ کەسێک لە یەکێتی زیادنییە

کاروان گەزنەیی وتەبێژی دیداری یەکێتی رایگەیاند، کارەکانی دیداری یەکێتی زۆر باش بەڕێوەدەچن، جۆش و خرۆشی زۆر لەناو لیژنەکاندا دەبینرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی و خودی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە روونی جەختیانکردووەتەوە هیچ کەسێک لە یەکێتی زیادنییە، هەموومان بەشێکین لە ماڵە گەورەکە، ئەگەر نیگەرانییەک هەبێت کاک بافڵ خۆی دەستیکردووە بە پرۆسەی ئاشتکردنەوەی کادیرە نیگەرانەکان.

جەختیکردەوە، دیداری یەکێتی بۆ تەواوی کادیرانی یەکێتییە بۆ ئەوەی هەر کەسێکیان بیەوێت بێت قسەی خۆی بکات و را و بۆچوونی خۆی بڵێت بەشداربێت لە داڕشتنەوەی ستراتیژی داهاتووی یەکێتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شانەی ئەمنی كوشتنی سەركردەكەی یەبەشە لەلایەن توركیاوە سەركۆنە دەكات

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیی عێراق سه‌ركۆنه‌ى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى توركیا بۆسه‌ر ‏ئۆتۆمبێلى سه‌ركرده‌كه‌ى یه‌به‌شه‌ و كوشتنی ده‌كات.‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ى…
Total
0
Share