میدیاکانی پەکەکە: پارتی فشار لە دانیشتوانی ژمارەیەک گوندی ئامێدی دەکات چۆڵبکرێن

میدیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویانکردەوە کە لیژنەی ناوچەی کانی ماسێی پارتی دیموکراتی کوردستان فشار لە سێ گوندی ناوچەکە دەکات تاوەکو چۆڵیان بکەن و دانیشتووانی گوندەکەش ناڕەزاییان لەوبارەیەوە دەربڕیوە.

چالاکوانانی ناوچەی کانی ماسێ بە میدیاکانی پەکەکەیان ڕاگەیاندووە، لیژنەی ناوچەی کانی ماسێی پەدەکە، فشاریان خستووەتە سەر دانیشتووانی گوندەکانی ئەدنی، دێرشیش و سەراڕۆ، سەربە شارەدێی کانی ماسیی لە شارۆچکەی ئامێدی بۆ چۆڵکردنی گوندەکانیان.

سەرچاوەکەی پەکەکە باسی لەوەکردووە، لەگەڵ فشارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان فڕۆکەکانی تورکیاش بۆردومانی ئەو ناوچانە دەکەن تاوەکو دانیشتووانەکەی چۆڵیکەن.

ڕاشیگەیاندووە، دانیشتووانی ناوچەکە ناڕەزاییان لەبارەی ئەو هەوڵەی لیژنەی ناوچەی کانی ماسێی پارتی دەربڕیوە، لەبەرامبەردا ناوچەی پارتی هەڕەشەیان لە دانیشتووانی ئەو گوندەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك لە مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی كارتی بانكیی مووچە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاگاداردەكاتەوە كە سبەینێ سەردانی بانكی زاگرۆس بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی…
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر: مامەڵەی زیادکردنی منداڵ بۆ سەر پسوڵەی خۆراک کاراکرا

پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند، مامەڵەی زیادکردنی منداڵ بۆ سەر پسوڵەی خۆراک کاراکرا. بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند،…
Total
0
Share