نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلاری ئەمریکی بە 145 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
پێشتر جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلار لە سلێمانی رایگەیاندبوو، هۆکاری سەرەکی دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە عمولەی حەواڵەکردن لەلایەن کۆمپانیا بچووکەکانەوە زیادیکردووە، ئەمەش راستەوخۆ بووەتە هۆی بەهێزبوونی دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلاردا.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، رێکارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق ئاستی مامەڵەکانی ئاسانتر و خێراترکردووە و کەمتر مامەڵەکان دەگەڕێنەوە بۆ بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، جگە لەوەش پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەوڵەکانیان بۆ دانوستان و لێکتێگەیشتن، کاریگەرییان لەسەر دابەزینی دۆلار دروستکردووە، چونکە رێگاکانی مامەڵەکردن لە ئێران ئاساییدەکاتەوە.