بەپێی نوێرین زانیارییەکان لەسەر نرخی نەوت، کە بازاڕی جیهانی نرخی نەوت بڵاویکردووەتەوە، نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس نزمبوونەوە.
بەپێی دواین زانیارییەکانی بازاڕی جیهانی تایبەت بە نرخی نەوت، بەراورد بە نرخی چەند رۆژی رابردوو، نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس نزمبوونەوە.
بازاڕەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 73 دۆلار و 50 سەنت. هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، گەیشتووەتە 69 دۆلار و 11 سەنت بۆ یەک بەرمیل.
بەپێی بۆچوونی پسپۆڕانی ئابوری، دابەزینی نرخی نەوت لەم چەند رۆژەدا، دەگەرێتەوە بۆ بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو باجی زیاتر بەسەر کڕیارانی نەوتی روسیادا دەسەپێنێت لە ئەگەری ئەنجامنەدانی ئاگربەست.