کاروان گەزنەیی: کاک بافڵ بەڵێنی ئەنجامدانی گۆڕانکاریی گرنگی داوە

وتەبێژی دووەمین دیداری یەکێتی رایگەیاند، ” کاک بافڵ بەڵێنی ئەنجامدانی گۆڕانکاریی گرنگی داوە و سبەینێش دیدارەکە بەردەوام دەبێت”.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دووەمین دیداری یەکێتی، بەرئەنجامی نۆ کۆنفرانس  و دوو هەزار پێشنیار و سەدان ئەندام و 12 هەزار کادرە، هەربۆیە پێویستە ئامادەکاریی بکەین تا بە دید و روانینێکی فراوان و نوێوە بە سوودوەرگرتن لە تێکهەڵکێشکردنی گەنجان ئامادەکاریی گرنگ ئەنجامبدەین.

وتیشی، ” کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا یەکێتی کۆمەڵێک گۆڕانکاریی گرنگ و گەورە ئەنجامدەدات، هەربۆیە چاوەروانی سەرنج و پێشنیاری کادران و ئەندامانین”.

ئاماژەی بەوەشدا، دووەمین دیداری یەکێتە بەردەوامی دەبێت و لیژنە تایبەتمەندەکان لە گفتووگۆدان و دواتر، کۆی سەرنج و پێشنیارەکانیان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت و کاری لەسەردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەموکورتی لە حوکمڕانی وایکردووە خەڵک بڵێن ڕاپەڕینمان نەکرد بۆئەوەی دۆخەکە بەمشێوەیەی لێبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی یادی 31 ساڵەی ڕاپەڕینەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕاپەڕینی کورد وەستانەوە بوو بەرامبەر نادادی…
زیاتر ببینە

سه‌باح هه‌ورامى: هه‌ر شوێنێك كارمه‌نده‌كانى ڤاكسین نه‌كردبێت داده‌خرێت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، هەر شوێنێك ڤاکسین بەکارنەهێنێت دایدەخەین. د. سەباح هەورامى، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share