قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی كونسوڵی گشتیی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا گفتوگۆكرا.
لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی سێشەممە بەڕێوەچوو، پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركە نوێیەكەیدا.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لە بارەی چۆنییەتی بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆك وەزیران بە ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختیكردەوە كە هەرێمی كوردستان خوازیاری گەشەپێدانی پەیوەندییەكانییەتی لەگەڵ ئێران و بە تایبەتیش لە بواری بازرگانیدا و هاوڕاشبوون لەسەر پێویستیی كاری هاوبەش بۆ كارئاسانیكردنی زیاتر بۆ بازرگانانی هەردوولا.