بەڕێوەبەری جێبەجێکاری OpenAI: بەکارهێنانی وشەی “سوپاس” لە ChatGPT ساڵانە ملیۆنان دۆلاری تێدەچێت

سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Open AI رایدەگەیەنێت، بەکارهێنانی دەستەواژەی وەک “تکایە” و “سوپاس” لەکاتی قسەکردن لەگەڵ ChatGPT، ساڵانە ملیۆنان دۆلاری تێدەچێت.

سام ئاڵتمان لە لێدوانێکدا دەڵێت، “رەنگە لاتان سەیر بێت، بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە هەر وشەیەک کە دەخرێتە ناو هەر چاتبۆتێک، وەک ChatGPT، پێویستی بە چەندین لێکدانەوە هەیە کە لەسەر سێرڤەرە گەورەکان ئەنجامدەدرێت، ئەم سێرڤەرانەش پێویستیان بە بڕێکی زۆر کارەبا هەیە و تا پەیامەکەش درێژتر، ئاڵۆزتر یان زۆرتر دووبارە ببێتەوە، وزەی زیاتری پێویستە بۆ لێکدانەوەی”.

ئاڵتمان ئاماژەی بەوە کرد، تێچووی بەکارهێنانی ئەو وشانەی پەیوەندییان بە “رێزگرتنەوە” هەیە لە ChatGPT، وەک وشەکانی “تکایە” و “سوپاس”، دەیان ملیۆن دۆلارە.

بە وتەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای OpenAI، کاتێک ملیۆنان بەکارهێنەر رۆژانە ئەم دەستەواژانە دووبارەدەکەنەوە، دەبێتە هۆی دروستبوونی فشارێکی زۆر، ئەمەش پێویستی بە وزەی کارەبای زیاتر هەیە.

لە راپرسییەکی مانگی دووی ئەمساڵدا، کە لەسەر زیاتر لە هەزار کەس ئەنجامدرا، سەبارەت بە شێواز و ئەتەکێتی بەکارهێنانی چاتبۆتەکان، ئەوە دەرکەوتووە، نزیکەی 70%ی بەشداربووان بە شێوازی رێزگرتنەوە قسەیان لەگەڵ چاتبۆتەکاندا کردووە، وەک بەکارهێنانی وشەکانی “تکایە” و “سوپاس”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها کحولم خواردووەتەوە.. سەرۆک وەزیرانی فینلەندا بەهۆی بەشداری لە ئاهەنگێک پشکنینی ماددەی هۆشبەر دەکات

سەرۆک وەزیرانی فینلەندا ئاشکرایکرد، پشکنینی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری ئەنجامداوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڤیدیۆی بەشداریکردنی لە ئاهەنگێکدا بڵاوبووەوە کە…
Total
0
Share