دوای تویتەر فەیسبووکیش هەزار کارمەندی دەردەکات

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کۆمپانیای فەیسبووکیش هاوشێوەی تویتەر کۆمپانیای مێتای دایکی فەیسبووکیش هەزار کارمەندی کەمدەکاتەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەونییەکان لە زاری مارک زوکەر بێرگەوە دەڵێن، لە پلانیدایە ژمارەی کارمەندەکانی کەمبکاتەوە ئەوەش دوای ئەوەی کۆمپانیاکە نزیکەی 70%ی بەهای پشکەکانی لەدەستدا لەمساڵدا، کە بڕەکەی دەگاتە 67 ملیار دۆلار.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز کە هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە باس لەوەدەکات، جیبەجێکردنی ئەو بڕیارەی فەیسبووک لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و بە دیاریکراوی لە ڕۆژی چوارشەممەدا دەستپێدەکات.

زوکەربێرگ بە ڕۆژنامەکەی وتووە، کە 12 هەزار کارمەندیان ئاگادارکردووەتەوە بەهۆی ئەوەی ئەدای کارکردنیان لاوازە، ئەمە لەکاتێکدایە تا کۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ژمارەی کارمەندانی کۆمپانیاکە 87 هەزار کارمەندبوون.

ئەمە لەکاتێکدا پێشتر کۆمپانیای تویتەر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕیای دەرکردنی 50%ی کارمەندەکانی دا کە بە “کۆمەڵکوژیی کار” ناودەبرێت.

بابەتی پێشتر

15 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت بە تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێم

بابەتی دواتر

سودانی: دەبێت پارە دزراوەكان بگەڕێندرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share