راکان جبوری دەستگیرکرا

راکان جبوری، پارێزگاری پێشووی کەرکوک لە بەغداد بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکرا.

پەیامنێرمان لە کەرکوک پێیڕاگەیاندین، ئەمڕۆ دووشەممە، راکان جبوری لەلایەن دادگای کەرخ لە بەغداد بانگهێشتکراوە و هەر لەوێش، بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە.

وتیشی، تائێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نادیارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، جبوری بەپێی ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەرکراوە.

بەپێی ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی، هەر فەرمانبەر یان راسپێردراوێك بە خزمەتی گشتی، بە ئەنقەست زیان بە سامان و بەرژەوەندیی ئەو شوێنە بگەیەنێت كە كاری تێدادەكات، ئەوە بە زیندانیکردن سزادەدرێت بە ماوەیەك، کە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎هەڤاڵ ئەبوبەكر: دۆخی سه‌ختی وڵاته‌كه‌مان پێویستی به‌ لێكتێگه‌یشتن و یه‌كڕیزیی هه‌یه‌

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پشتیوانیی له‌ داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و داكۆكیی له‌ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه‌ درێژخایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین…
Total
0
Share