تەندروستیی کەرکوک: تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەی جێهێشت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كەركوك، رایگەیاند، “تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەی جێهێشت”.

د. ئەرجان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک، رایگەیاند، “نەخۆشێکی تای خوێنبەربوون چارەسەری پێویستی بۆ کرا و بەیانیی ئەمڕۆ نەخۆشخانەی جێهێشت”.

د.ئەرجان جەختیکردەوە، “کارمەندانی نەخۆشخانەی فێرکاری لە کەرکوک کاری جدییان کردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە باشترین چارەسەری پێویست پێشکەش بە نەخۆشەکە بکرێت، بۆ زووتر چاکبوونەوەی”.

نەخۆشیی تای خوێنبەربوون ماوەیەکە لە کەرکوک بڵاوە و بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستا دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتاکە لە پارێزگاکەدا تۆمارکراون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share