مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ یەکێتیی ژنان: لە خستنەڕووی تواناکانی ژنان رۆڵتان هەبووە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەی گشتیی یەکێتیی ژنانی کوردستان بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا هاتووە، “بەبۆنەی بەستنی  کۆنگرەی یەکێتییەکەتانەوە، هیوای سەرکەوتنی کارەکانتان بۆ دەخوازین و ئومێدەوارین دروشمی دێرینەی پڕ جۆش و خرۆشتان (ژن، خەبات، ژیان) زیاتر گەشە پێبدەن بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی کچان و ژنانی کوردستان”.

ئەوەش هاتووە، “بەڕێزان مێژووی چەندین ساڵی تێکۆشانی ئێوە، شاهێدە کە توانیوتانە رۆڵتان هەبێت لە دەرفەت رەخساندن بۆ خستنەڕووی تواناکانی کچان و ژنان، کە لە چەندین بواردا، خزمەت بە گەل و وڵاتەکەمان بکەن”.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەشڵێت، “دیارە بەستنی کۆنگرە و پێداچوونەوە و گۆڕانکاری لە تێکۆشانی رێکخراوەکەتاندا، گوڕو تینێکی  زیاتر بەو رۆڵەتان دەبەخشێت لە هێنانەپێشەوەی کچان و ژنانی بەتوانا و کارامە، لە بوارە ژیارییەکانی کۆمەڵدا. بۆ ئەوەی یەکێتیی ژنان هەمیشە سەرچاوەی هێز و هیوای پێگەیشتنی ژنانی کوردستان بێت لە کایەی گشتیی کۆمەڵ و بەشداریی سیاسی لە جومگەکانی حوکمڕانی و بزووتنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی وڵاتەکەماندا. دووبارە سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەتان دەخوازین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ هەموو دۆستایەتی و كاركردنێكی پێكەوەییە كە خزمەت بە وڵاتەكەمان و سەقامگیری لە ناوچەكەدا بكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە وەفدێكی باڵای روسیا…
Total
0
Share