بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سەیدسادق، پرۆژەیەکی کارەبا بە بودجەی زیاتر لە ملیارێک دینار جێبەجێدەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، لهسهر بودجهی وەبەرهێنان به بڕی زیاتر لە یەک ملیار دینار، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتییەکە و بەڕێوبەرایەتیی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی، پرۆژەیەكی كارەبا لە سنوری قەزای سەیدسادق جێبەجێدەكرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پرۆژەكە بریتییە لە دەركردنی فیدەرێكی (33) كەی ڤی، لە وێستگەی گۆڕینی كارەبای سەیدسادق، لابردنی ئەو محاویلانەی لەسەر هێڵی 33 كەی ڤی سەیدسادق-عەربەت دانرابوون، واتە ئەم فیدەرە نوێیە دەبێتە فیدەرێكی بازرگانی و پیشەسازی.
دەشڵێت، پرۆژەکە لهلایهن كۆمپانیای (ئەوین) جێبهجێدەكرێت و بڕیارە لە ماوەی (180) رۆژدا، تەواوبكرێت.