لە کەرکوک منداڵێک بەهۆی یاریکردن بە تەناف گیانیلەدەستدا

لە شاری کەرکوک منداڵێک بەهۆی یاریکردن بە تەناف گیانیلەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک، سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ، منداڵێک بە ناوی “ئەڤین ئومێد” بەهۆی یاریکردنی بە تەنافی جل و بەرگەوە، گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشدا، رووداوەکە لە گەڕەکی رەحیماوە روویداوە، منداڵەکەش خوێندکاری پۆلی یەکی سەرەتایی بووە لە قوتابخانەی ژیلوان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share