لەبارەی پشووەکەی سبەینێوە دوا بڕیاردرا

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پشووەکەی سبەینێ تەنها مەسیحییەکان دەگرێتەوە.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو پشووەی بەبۆنەی جەژنی قیامەوە بۆ رۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە تەنها پێکهاتەی مەسیحییەکان دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو رۆژانەدا دەوامی خوێندنگە سریانییەکان نییە، ئەو خوێندکارانەشی مەسیحین بەڵام لە خوێندنگەکانی دیکەدان بۆیان دەکرێتە پشوو، ئەگەر تاقیکردنەوەشیان لەو رۆژانەدا هەبێت بۆیان دوادەخرێت بۆ دوای پشووەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share