ئەمڕۆ خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ئەنجامدەدرێت

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، نوێنەرانی ئەمریکا و ئێران لە خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوانیان لە رۆما کۆببنەوە.

وەفدەکەی ئەمریکا لەلایەن ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرۆکایەتیی دەکرێت و وەفدی ئێرانیش لەلایەن عەباس عەرەقچی، وەزیری دەرەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت، هەروەها بەدر بوسەیدی، وەزیری دەرەوەی عومان رۆڵی نێوەندگیری دەبێت.

لەئێستادا وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری، بۆ بەشداریکردن لە خولی دووەمی دانوستانەکان گەیشتووەتە رۆما و بڕیارە دانوستانەکە، جارێکیتر بە شێوازی ناڕاستەوخۆ بەڕێوەبچێت.

عەباس عەرەقچی دوێنێ هەینی رایگەیاند، “لەم دانوستانانەدا هەڵوێستەکانمان روون و ئاشكران، قسەکانمان نەگۆڕاون و ناگۆڕدرێن. چاوەڕوانیش دەکەین لایەنەکانی دیکە بە جددیەتیی بیروڕا و پتەویی هەڵوێستەوە بەشداری دانوستانەکان بکەن”.

رۆژی 12/4/2025، دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکرد و باس لە چەند پرسێکی نێوانیان، بەتایبەت بابەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی نێوان هەردوولا کرا و هەردوولاش گفتوگۆکانیان بە “بنیاتنەر” وەسفکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆککۆماری ئـ.ـێران: پێشوازی لە هەر گفتوگۆیەک دەکەین

سەرۆککۆماری ئـ.ـێران ئاشکرایدەکات، ئامادەی هەر گفتوگۆیەکی ئاشتییانەن لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام گەمارۆکان ڕێگرن. مەسعود پـ.ـزشکیان، سەرۆککۆماری ئـ.ـێران ڕایگەیاند، هەڕەشە…
زیاتر ببینە

 فڕۆكەخانەی كابول چۆڵتربووە و گەشتی فڕۆکە سەربازییەکان دەستیپێکردەوە

بەرپرسێکی ئەمنی لە فڕۆکەخانەی کابولی پایتەختی ئەفغانستان ئاشکرایکرد، گەشتی فڕۆکە سەربازییەکان بۆ دەربازکردنی دیپلۆمات و هاوڵاتییانی سڤیلی ئەفغانستان…
Total
0
Share