یەكێتیی ئەوروپا ئامادەی وەرگرتنی ئۆكرانیایە

پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا ئامادەیی دەربڕی بۆ وەرگرتنی ئۆكرانیا لە یەكێتییەكە، زیلینسكی-ش وتارێكی بە ئۆنلاین پێشكەشكردن.

ئەمڕۆ پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا كۆبووەوە، پرسی ئۆكرانیا و هێرشەكانی ڕوسیا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، ڕۆبێرتا میتسۆلا سەرۆكی پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا وتارێكی پێشكەشكرد، دووپاتیكردەوە، پەرلەمانەكە ئامادەی وەرگرتنی ئۆكرانیایە وەكو ئەندامی یەكێتیی ئەوروپا و كاری بۆدەكات.

میتسۆلا، كە موحافزكارێكی ماڵتاییە، ڕاشیگەیاند، سزای گەورەیان بەسەر ڕوسیادا سەپاندووە، كاریش دەكەن لەسەر ئەوەی لە تەواوی ئەوروپا قەدەغە بخەنە سەر سەرانی كریملن (كۆشكی سەرۆكایەتیی ڕوسیا) و سەركردە ڕوسییەكانی جەنگ.

سەرۆكەكەی پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا پێشكەشكردنی چەك و یارمەتیی سەربازیشی بۆ ئۆكرانیا نەشاردەوە، باسی لەوە كرد، “پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا شانازی دەكات بەوەی بەری بە هەموو سەركوتكاران و لێدەرانی تەپڵی جەنگ گرتووە”.

هەر لەو كۆبوونەوەیەی پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپادا، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا بە ئۆنلاین وتارێكی پێشكەشكرد، بە هەلی زانی ژمارەیەك لە پێشێلكارییەكانی ڕوسیا بەرامبەر بە هاوڵاتییان و شوێنە مەدەنییەكانی بۆ پەرلەمانتارانی ئەوروپی باسكرد، بەتایبەت لە كیێڤ و خاركیڤ.

زیلینسكی دووبارە هانی یەكێتیی ئەوروپای دا یارمەتیی ئۆكرانیا بدەن و لە یەكێتییەكە وەریگرن، وتی، “ئۆكرانیا لە جەنگەكەدا قوربانی بە بە باشترین هاوڵاتییانی دەدات، تا بە دادپەروەرانە مامەڵەمان لەگەڵدا بكرێت”، “كەسیش ناتوانێت ورەمان بشكێنێت”.

لە كۆتاییشدا پێی وتن، “یارمەتیمان بدەن، بێگومان ژیان بەسەر مەرگدا سەردەكەوێت”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی قەیرانی دەرمانەوە ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

دوای 13 ساڵ لە مردنی ڕاستیی گۆرانییە "ئیسلامییەکەی" مایکڵ جاکسۆن ئاشکرا دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share