قوباد تاڵەبانی: نیەتی باش هەیە بۆ رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بەهێز

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، نیەتی باش هەیە بۆ رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بەهێز کە لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هاوڵاتیاندا بێت.

ئەمڕۆ هەینی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە نوح یەلماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد و پێکەوە چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد.

 

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە دوا پەرەسەندنەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرا، لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە لە پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێم و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پرۆسەکە و رایگەیاند، ئامادەین بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک لەپێناو سەرخستنی ئاشتی لە تورکیا”.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، باس لە دۆخی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم کرا. قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان بە ئاراستەیەکی باشدا دەڕۆن و نیەتی باش هەیە بۆ رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بەهێز کە لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هاوڵاتیاندا بێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی یەکێتی و تورکیا کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان کە لە ئێستادا بەرەو ئاستێکی باشتر دەڕوات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: بەرزەپردی شێخ محەمەد تاڵەبانی بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، بەرزەپردی شێخ محەمەد تاڵەبانی کرایەوە و دەتوانن بەکاریبهێنن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “ئاگاداری…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: غاز بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دابیندەکرێت

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە، غاز  بۆ سەرجەم گەڕەکەکان دابیندەکرێت. قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکەکانی ناوەندی…
Total
0
Share