جەمیل هەورامی: زیاتر لە 10 جار داوامانکرد مەسرور بارزانی ببینین، بەڵام ئەو راغب عەلامە دەبینێت

سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان، رایگەیاند، زیاتر لە 10 جار داوامانکرد مەسرور بارزانی ببینین، بەڵام ئەو راغب عەلامە دەبینێت.

جەمیل هەورامی، سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان، رایگەیاند، زیاتر لە 10 جار داوامانکرد مەسرور بارزانی ببینین و کێشەکانمان باس بکەین، بەڵام ئەو راغب عەلامە دەبینێت و بانگهێشتی ماڵی خۆی دەکات و پارەی بۆ خەرجدەکات، ئێمە نابینێت.

دەشڵێت، ئێمە کە درێژەپێدەری رێبازی باو و باپیرانی ئەوانین نامان بینێت، خۆ داوای پارەی لێناکەین، بەڵکو دەڵێین چەندین پێشمەرگەی نەخۆشمان هەیە پێویستیان بە چارەسەرە و هەندێکیشیان لە جێگەدا کەوتوون و پێویستە خزمەتبکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم داوا لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی داوای لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق کردووە سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات.…
Total
0
Share