موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر وەڵامی سەرۆك كۆماری عێراق دەداتەوە و رەتیدەكاتەوە بەشداریی لە هەڵبژاردنەكاندا بكات.
دوای ئەوەی لە 16ـی ئەم مانگەدا د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق لە نامەیەكدا داوای لە موقتەدا سەدر كردبوو بەشداریی هەڵبژاردنەكانی مانگی 11ی ئەمساڵدا بكات.
لە بەرامبەردا موقتەدا سەدر دەڵێت، “بەشداریی لە هەڵبژاردن ناكەم، لەهەمانكاتیشدا بەشداریی نەكردنم بەواتای داواكردنی دواخستنی هەڵبژاردن یان هەڵوەشاندنەوەی نییە”.
دەشڵێت، “دڵتەنگم كە گەلێكی مەزن بەشداریی لە هەڵبژاردنی گەندەڵدا بكات و ئامادەم بەرگریی لە عێراق دەكەم لە هەر ئاڵنگارییەك كە رووبەڕووی دەبێتەوە”.