وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێشنیازی دوو لیژنە كرا بۆ گرتنەبەری رێكاری پێویست بەمەبەستی هاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،ئەمڕۆ وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ بریكار و راوێژكار و بەشێك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكان كۆبووەتەوە، سەبارەت بە سوودمەندبووانی كەسوكاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی بۆ هاوتاكردنی مینحەكانیان لەگەڵ عێراق.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێشنیازی دوو لیژنە كرا، كە لە ماوەیەكی دیاریكراودا رێكاری پێویست بگرنەبەر.