قوباد تاڵەبانی بۆ سودانی: ئەولەویەت چارەسەرکردنی کێشەی بودجە بێت

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغداد، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەچوو، هەردوولا بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بە دەستکەوتێکی گرنگی دیموکراسی بۆ هەموو گەلی عێراق وەسفکرد و هیوایان خواست، لایەنە عێراقییەکان بەپێی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن و لەسەر بنەمای داواکاریی هاوڵاتییان و پێویستییەکانی عێراق، هەرچی زووترە بگەنە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بەهێز، کە بتوانێت بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو ناوچەکانی عێراق بکات.

قوباد تاڵەبانی دید و بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد روونکردەوە و رایگەیاند، “یەکێتی پێیوایە حکومەتی داهاتوو دەبێت لەلایەکەوە هەوڵی جددی بدات بۆ پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی عێراق و لەلایەکی دیکەشەوە، زەمینەی گونجاو بڕەخسێنێت بۆ گەشەپێدانی ئابوریی هەموو ناوچەکانی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشدا، یەکێتی پێداگرە لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەولەویەتی هەردوو حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان و عێراق، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بێت، بەتایبەتیش کێشەی بەشەبودجەی هەرێم و رایگەیاند، “بودجە وەک مافێکی دەستوریی هاوڵاتییانی کوردستان، نابێت ببێتە بابەتی ناکۆکی و ململانێی سیاسی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمەڵی دادگەری: پێویستە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هەرێم بكرێتە چوار بازنە

كۆمەڵی دادگەریی داوادەكات هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت و دەڵێت، “پێویسته‌ ڕایگشتی بزانێت كه‌ ئه‌وه‌ لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتن…
Total
0
Share