ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوە بۆ مانگی ئازار لە عێراق بڵاوکرایەوە، کە تیایدا 22 هەزار و 967 هاوسەرگیری و چوار هەزار و 974 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی لە مانگی ئازاردا بلاوکردەوە، کە داتاکان سەرجەم پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە بێجگە لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئاماری ئەنجومەنەکە، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا، 22 هەزار و 967 هاوسەرگیریی لە عێراقدا ئەنجامدراوە، لە بەرامبەریشدا، چوار هەزار و 974 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.
بەپێی ئامارەکە، زۆرترین ژمارەی هاوسەرگیریی لە پارێزگای نەینەوا تۆمارکراوە بە دوو هەزار و 375 هاوسەرگیری، هاوکات، زۆرترین ژمارەی جیابوونەوەش لە ناوچەی کەرخی سەر بە پارێزگای بەغداد تۆمارکراوە کە بریتییە لە هەزار و 35 حاڵەتی جیابوونەوە.