دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەدوو ئۆپەراسیۆندا دەستیگرت بەسەر بڕی 20 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و لە رووبەڕووبوونەوەیەكیشدا دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری لە شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود دەستگیركرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە چالاكی یەكەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتی ماددەهۆشبەرەكان بەهەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، رۆژی 13-4-2025 لە ناوچەیەكی سنووری هەورامان، توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی10 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ.
لە چالاكی دووەم: بەرێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە رۆژی 14-4-2025 لەرووبەڕووبوونەوەیەكدا لە شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود، توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر بڕی 10 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.