هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، ئۆتۆمبێلەکانیان لە نزیک پردی سەیداوە رانەگرن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، ئەگەری بەرزبوونەوەی باراناو لەسەر پردی سەیداوە هەیە و بۆ ئەم مەبەستەش، داوا لە شۆفێران دەکات، ئۆتۆمبێلەکانیان لە نزیک ئەو پردە رانەگرن.
بەپێی پێشبینیی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لێزمەباران دەبێت و لە چەند ناوچەیەکیش، هۆشداری لە تەرزەبارینی بەهێز دراوە.