وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی رێکخستنەوە و دیاریکردنی ناونیشانی مامۆستایانی گرێبەست، چەند بڕیارێکیان دا.
وەزارەتی پەروەردە بە فەرمانێکی وەزاری، کە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە، بڕیاریدا بە:
1- ئەو مامۆستایانەی لە قۆناغی ئامادەیی دەوام دەکەن، ناونیشانی مامۆستای ئامادەیی وەردەگرن جگە لە دەرچووانی کۆلێژی پەروەردە و پەیمانگەکان.
2- ئەو مامۆستایانەی لە قۆناغی بنەڕەتی دەوام دەکەن، ناونیشانی مامۆستای بنەڕەتی وەردەگرن جگە لە دەرچووانی کۆلێژی پەروەردە.
3- هەموو ئەو مامۆستایانەی کە دەرچووی کۆلێژی پەروەردەن و لەئێستادا لە قۆناغی بنەڕەتین، لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پارێزگاکان تا دوو ساڵ، بە دانانی کاتی لەو قۆناغە بمێننەوە لەسەر بنەمای پێویستی، دواتر بگوازرێنەوە بۆ قۆناغی ئامادەیی.