ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دوو پرسی سەرەکیی دەکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و تاوتوێی دوو بڕگەی سەرەکیی بکرێت.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد سەبارەت بە سیستمی ئەسیکۆدا، هەروەها بڕگەی دووەم تایبەتە بە بڕیاردان لەسەر دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت، بە دیاریکردنی کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت بە بڕی 500 هەزار دینار.