گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت

ئاڵای ئێران و ئەمریكا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گەڕی دووەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانیان لەگەڵ ئەمریکا هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو لە مەسقەتی پایتەختی سەڵتەنەی عەممان گەڕی دووەمی دانوستانەکانیان لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

پێشتر وەزارەتەکە ئاشکرایکردبوو، گەڕی دووەمی دانوستانەکان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە رۆمای ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.

رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە یەکەمین کۆبوونەوەی وەفدی دانوستانکاری هەردوو وڵات لە شاری مەسقەت بەڕێوەچوو.

دوای کۆبوونەوەکە وەفدەکە ئاشکرایانکرد، گفتوگۆیەکی کورتخایەنی جددیان ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share